ئێمه‌کێین
September 01, 2012

ئێمه‌ کێین

PDF Print E-mail
Written by Administrator   

ئێمه‌ کێین :

چه‌ند دێڕێکی کورت سه‌باره‌ت به‌ کۆمپانیای ئالین بۆ هاورده ‌‌وهه‌نارده‌ی گشتی و خزمه‌ت گوزاری گشتی: ئێمه‌ وه‌ک کۆمپانیایه‌کی جیهانی وکوردستانی خۆمانتان پێ ده‌ناسێنین. کاری ئێمه‌ بریتی یه‌ له‌ خزمه‌ت گوزاری گشتی وهه‌نارده وهاورده‌‌ی گشتی هه‌موو جۆره‌ ده‌زگا وئامێرێکی گه‌وره‌و بچووک وه‌ک سه‌لکه‌ تڕێله‌ و لۆری و ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر و بچووک. هه‌موو جۆره ئامێرێکی‌ بواری پیشه‌سازی وکشتووکاڵی و ئامێری بواری بینا سازی وخزمه‌ت گوزاری وئامێر وده‌زگای وه‌به‌رهێنان. و هه‌مووجۆره‌ که‌ل وپه‌لێکی شله‌مه‌نی وخوارده‌مه‌نی. که‌ل وپه‌لی ناوماڵ و که‌مالیات و بۆن وپۆشاک بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان وبیانی وعێراقی.

خزمه‌ت گوزاری یه‌کانی ئێمه‌ بریتی :

1. گه‌شت وگوزار 2. گه‌شت وگوزاری پزیشکی به‌مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری وچاره‌سه‌ری 3. گه‌شت وگوزار به‌مه‌به‌‌ستی سه‌ردان و ئه‌نجامدانی کاروباری ئابوری 4. گه‌شت وگوزار به‌مه‌ستی سه‌ردانی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ووه‌رگرتنی ئیمتیازات ومۆڵه‌تی بوون به‌بریکاری بازرگانی کۆمپانیا جیهانی یه‌کان و کڕین و وه‌ده‌ستهێنانی لیسێنز وفره‌نچێزه‌ 5. دامه‌زراندن وبه‌کرێدانی کرێکاری کاراو لێهاتووی بیانی وئه‌ندازیار و پسپؤڕی بواری ئایتی و کۆمپیوته‌ر و ئه‌ندازیارو کریکاری پسپۆڕی بواری کێڵگه‌نه‌وتی و پاڵاوتگه‌کان بۆ کوردستان ووڵاته‌ خاوه‌ن نه‌وتی وهه‌موو وڵاته‌ عه‌ره‌بی یه‌کان. ئێمه‌ ده‌توانین له‌جیاتی ئێوه‌ و هه‌روه‌ها وه‌ک ده‌لیلێکی بازرگانی له‌نێوان ئێوه‌ وکۆمپانیا بیانی یه‌کان ڕۆڵێکی باش بگێڕین بۆ کڕینی هه‌مووجۆره‌ که‌ل وپه‌ل وده‌زگاو وئامێرو کارگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنان و ئامێری بواری خزمه‌ت گوزاری وبواری بیناسازی. ده‌توانین یارمه‌تیده‌ربین بۆ به‌ستنی گرێبه‌ستی ئابووری له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنان و خزمه‌ت گوزاری گشتی. یارمه‌تیده‌ر وهاوکارێکی باشی ئێوه‌ین بۆ تێرکردنی بازاڕه‌کانی کوردستان به‌هه‌موو جۆره‌ ‌که‌لووپه‌لێکی شله‌مه‌نی وخوارده‌مه‌نی و پؤشاک و که‌مالیات له‌وێوه‌ وه‌به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بۆ بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ووڵاته‌ عه‌ره‌بی یه‌کان وجیهان.

هاورده‌ وهه‌نارده‌ی گشتی:

کڕین و فرۆشتنی هه‌مووجۆره‌ ئامێرێکی گه‌وره‌و بچووکی نوێ و به‌کارهاتوو ده‌ستی دوو: هه‌موو جۆره‌ که‌ل وپه‌ل وئامێره‌ پیشه‌سازی وکشتووکاڵی و ئامێری بیناسازی وخزمه‌ت گوزاری ووه‌به‌رهێنان. هه‌روه‌ها وه‌ک تڕێله‌ وسه‌لکه‌ تڕێله‌ که‌وه‌ک ئامێرێکی بارهه‌ڵگر هه‌موو جۆره‌ بارێکی شله‌مه‌نی وه‌ک ئاو شیر و به‌نزین و نه‌وت و گازویل و گازی شل بگوازێته‌وه‌. هه‌وه‌ها ده‌توانرێت باری دیکه‌ی وه‌ک گاز و ئارد و تۆزی کبریت پێ بگوازرێته‌وه‌. وه‌ک ئامێری ڕافیعه‌ و به‌رزکه‌ره‌وه‌ گرێده‌رو حه‌فاره‌ کرێنی گه‌وره‌و بچووک. وه‌ک هه‌موو جۆره‌ ئۆتۆمبیلێکی بچووک و گه‌وره‌. وه‌ک هه‌موو جۆره‌ داوده‌رمان وکه‌ل وپه‌ل و ئامێرێکی پزیشکی. وه‌ک که‌ل وپه‌لی ناو ماڵ بۆ پاککردنه‌وه‌ و خۆشتن وه‌ک سابوون و شامپۆ و بابه‌تی که‌مالیات و هه‌موو جۆره‌ بۆنێکی ستاندارتی جیهانی هه‌موو جۆره‌ جل وبه‌رگێک بۆ منداڵان و ژنان و پیاوان ستاندارتی جیهانی. هه‌موو جۆره‌ بابه‌تێکی به‌رهه‌مهێنراوی چندراو لۆکه‌ وفه‌رش. هه‌موو جۆره‌ خواردن وخواردنه‌وه‌یه‌ک وه‌ک گۆشت و شله‌مه‌نی و شیره‌مه‌نی و خواردن و خوارده‌مه‌نی دیکه‌ی ستاندارتی جیهانی.

خزمه‌ت گوزاری گشتی:

تکایه‌ ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی هه‌ماهه‌نگی کارکردنتان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌یه‌ پێوویستتان به‌ خزمه‌ت گوزاری گشتی ئێمه‌ هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی خۆتان له‌گه‌ڵمان مه‌پچڕن

خزمه‌ت گوزاری یه گشتی یه‌‌کانی ئێمه‌ بریتین‌:

1. گه‌شت وگوزار

لای ئێمه‌ ده‌توانیت بلیتی فڕۆکه‌ی گشت ئه‌و کۆمپانیا فڕۆکه‌وانی یانه‌ بکڕیت و بفرۆشیت که‌ بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌فڕن. ئێمه‌ هه‌ڵده‌ستین به‌سازکردن و ئاماده‌کردنی پڕۆگرام و تۆڕی گه‌شت وگوزار بۆ به‌شێوه‌ی گروپ. واته‌ له‌ هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌وڵاته‌ عه‌ره‌بی یه‌کانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو و سعودی یه‌و کوه‌یت و ووڵاته‌ کانی که‌نداو و میسر و تونس و لیبیا ووڵاتانی ڕۆژئاوای عه‌ره‌بی به‌گشتی بۆ ئه‌وروپا و  به‌تایبه‌تی بۆ ئیتاڵیا و ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیا، وه‌به‌پێچه‌وانه‌وشه‌وه ‌به‌مه‌رجێک هه‌ر گروپه‌ی له‌ 20 که‌سی گه‌شتیار نابێ که‌متر ‌بن. ئێمه‌ کارئاسانیتان بۆ ده‌که‌ین به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌عوه‌تی به‌ڕێزتان ده‌که‌ین بۆسه‌ردانی ئه‌م ووڵاتانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی ڤیزا وه‌ربگرن. ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌کانتان ده‌ست پێبکه‌ن ده‌توانین بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خۆتان و خێزانه‌کانتان ئووتێل تان بۆ بگرین هه‌روه‌ها له‌کاتی گه‌ڕان وسوڕانه‌وه‌تان له‌ناو مۆڵ و بازاڕ وشاره‌کاندا وه‌رگێڕی به‌هره‌مه‌ند و شاره‌زای زۆربه‌ی زمانه‌ بێگانه‌کانتان بۆ دابین ده‌که‌ین.

2. گه‌شت وگوزاری پزیشکی به‌مه‌به‌ستی نه‌شته‌رگه‌ری و خۆچاره‌سه‌رکردن:

ئێمه‌ وه‌ک چاوساخ وزمان زان وده‌لیلی بازرگانی بواری پزیشکی ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی په‌یوه‌ندی ئێوه‌و دکتۆری پسپۆڕی چاره‌سه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کلینیک ونه‌خۆشخانه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ گرێ بده‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و چاره‌سه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری یه‌ی ئێوه‌ پێوویستان پێ یه‌تی به‌نرخێکی گونجاو بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز دابین بکه‌ین. ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ڕاپۆرتی پزیشکی خۆیانمان بۆ ده‌نێرن له‌گه‌ڵ کۆپی پاسپۆرته‌کانیان ئێمه‌ له‌ماوه‌یه‌کی کورت ده‌توانین سۆراخی بکه‌ین وهه‌رزانترین و چاکترین جۆری چاره‌سه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری له‌لایه‌ن باشترین و به‌باوبانگترین دکتۆر و‌نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌ڵمانیاو ئه‌وروپا دابین بکه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو باری ته‌ندروستی تان زۆر خراپ بوو ئه‌وا ده‌توانین هه‌وڵی وه‌رگرتنی ڤیزای خێراو ده‌سته‌به‌جێ بۆ خۆتان و ئه‌ که‌سه‌ی یاوه‌ریتان ده‌کات دابین بکه‌ین به‌مه‌رجێک به‌ڕێزتان پێش وه‌خت ده‌بێت بڕی پاره‌ی تێچوونی نه‌شته‌رگه‌ری و مانه‌وه‌تان له‌نه‌خۆشخانه‌کان بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌و ژماره‌ کۆنتۆیه‌ی که‌ئێمه‌ پێش وه‌خت بۆتانی ڕه‌وانه‌ ده‌که‌ین. ئێمه‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ هاوکاریتان ده‌که‌ین وده‌ست به‌جێ له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕی زمانی ئه‌و وڵاته‌ بیانی یه‌ ده‌گه‌ینه‌ لاتان و ده‌تان به‌ین بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دیاریکراو له‌وێ تاوه‌کو نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری پێوویست وه‌رده‌گرن. خزمه‌تگوزاری خۆمانتان پێشکه‌ش ده‌که‌ین تاوه‌کو ئه‌وماوه‌یه‌ی بۆ مانه‌وه‌تان ‌له‌‌نه‌خۆشخانه‌ بۆتان دیاریکراوه‌. ‌له‌کاتێکدا هیوادارین هه‌رگیز نه‌خۆشنه‌که‌ون و پێوویستی تان به‌م خزمه‌ت گوزاری یه‌ی ئێمه‌ نه‌بێت. هیوای چاکبونه‌وه‌و ساخ و سه‌لامه‌تی هه‌موولایه‌کتان ده‌خوازین. له‌گه‌ڵ ڕێزماندا

3. گه‌شت وگوزار به‌مه‌ستی سه‌ردان وئه‌نجامدانی کاروباری ئابووری:

کاتێک ده‌تانه‌وێت سه‌ردانی ووڵاتێکی ئه‌وروپی به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بکه‌ن به‌مه‌به‌ستی سه‌ردان وبه‌شداریکردتان له‌پێشانگای جیهانی. تکایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لێره‌ پێش وه‌خت شوێنی تایبه‌ت وته‌رخان کراو بۆ نیشاندانی ئامێرو کاڵاو خزمه‌تگوزاری یه‌کانتان بۆ به‌کرێ بگرین ئێمه‌ کارئاسانیتان بۆ ده‌که‌ین به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌عوه‌تی به‌ڕێزتان ده‌که‌ین وده‌عوه‌تنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌تان بۆ ده‌نێرین بۆسه‌ردان و به‌شداریکردن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی بتوانن ڤیزا بۆ خۆتان و کارمه‌ندی په‌یوه‌ندی یه‌کانی ده‌ره‌وه وه‌ربگرن‌. له‌کاتی پێوویستدا وه‌رگێڕی زمانی بیانی به‌هره‌مه‌ند و شاره‌زاتان بۆ دابین ده‌که‌ین. ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌کانتان ده‌ست پێبکه‌ن ده‌توانین بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خۆتان و خێزانه‌کانتان ئووتێل تان بۆ بگرین هه‌روه‌ها له‌کاتی گه‌ڕان وسوڕانه‌وه‌تان له‌ناو مۆڵ و بازاڕ وشاره‌کاندا وه‌رگێڕی به‌هره‌مه‌ند و شاره‌زای زۆربه‌ی زمانه‌ بێگانه‌کانتان بۆ دابین ده‌که‌ین.

4. ئیمتیازاتی ئابووری و وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی بوون به‌بریکاری بازرگانی

تکایه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن کاتێک ده‌تانه‌وێت ئیمتیازاتی هه‌ر جۆره‌ کۆمپانیایه‌کی جیهانی وه‌ربگرن یاخوود کاتێک ده‌تانه‌وێت ببن به‌ بریکاری هه‌رجۆره‌ کۆمپانیایه‌کی جیهانی. یاخوود ده‌تانه‌وێت بازرگانی پێوه‌ وه‌له‌گه‌ڵ ‌مارکه‌یه‌کی جیهانیدا‌ بکه‌ن و مۆڵه‌ت ولیسێنزی ئه‌و کۆمپانیا جیهانی یه‌تان پێوویسته‌. ده‌تانه‌وێت وه‌ک کۆمپانیایه‌کی کوردستانی یاخوود عێراقی فرێنچێزه‌و هاوه‌ڵی کۆمپانیایه‌کی بیانی بن. ئێمه‌ ده‌توانین هاوشانی کۆمپانیا ئه‌وروپی و بیانی یه‌کان هاوکاریتان بکه‌ین وئه‌و داخوازی یانه‌تان بۆ دابین بکه‌ین. ئێمه‌ش به‌گه‌یشتن وهاتنی به‌ڕێزتان بۆلای ئێمه‌ له‌کاتی کۆبوونه‌وکانتان له‌گه‌ڵ ئه‌وکۆمپانیا جیهانی یانه‌دا پێش وه‌خت ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ی گه‌شته‌کانتان ده‌ست پێبکه‌ن ده‌توانین بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خۆتان و خێزانه‌کانتان ئووتێل تان بۆ بگرین هه‌روه‌ها له‌کاتی گه‌ڕان وسوڕانه‌وه‌تان له‌ناو مۆڵ و بازاڕ وشاره‌کاندا وه‌رگێڕی به‌هره‌مه‌ند و شاره‌زای زۆربه‌ی زمانه‌ بێگانه‌کانتان بۆ دابین ده‌که‌ین.

 

5. به‌کرێگرتن و دامه‌زراندنی ده‌ستی کاری بیانی وکورده‌کانی هه‌نده‌ران

تکایه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بکه‌ن کاتێک حکومه‌ت یاخوود کۆمپانیاکانی کوردستان پێوویستی به‌ده‌ستی کاری بیانی و کورده‌کانی هه‌نده‌ران ده‌بێت. ئێمه‌ ده‌توانین سه‌ره‌تا له‌کورده‌کانی هه‌نده‌ارن په‌یدای بکه‌ین. له‌کاتێکدا له‌هه‌نده‌ران ژماره‌یه‌کی زۆری کوردی هه‌رچوار پارچه‌ی کوردستانی لێیه‌ که‌زۆربه‌یان کرێکاری لێهاتوو و شاره‌زان وخاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵاو شاره‌زاو پسپۆڕی باشیان تیدا هه‌ڵکه‌وتووه‌ که‌ده‌توانن ئه‌و‌ پێداوویستی یه‌ پڕبکه‌نه‌وه‌ و بۆجارێکی دیکه‌ خۆیان و خێزانه‌کانیان بۆ کوردستان بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌. یاخود ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م پێداوویستی و رێژه‌یه‌ له‌ناوکورده‌کانی هه‌نده‌راندا په‌یدا نه‌بوو ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌کی کورت دا ئێمه‌ ده‌توانین ده‌ستی کاری بیانی بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز دابین بکه‌ین. ده‌توانین کرێکاری لێهاتوو شاره‌زای زۆربه‌ی بواره‌ جیجیاکانتان بۆ په‌یدا بکه‌ین. ده‌توانین ئه‌ندازیاری بواری یه‌کنه‌لۆژیای ئایتی و کۆمپیوته‌ر و ئه‌ندازیاری بواری پیشه‌سازی گه‌وره‌و بچوک بواری خانووبه‌ره‌ و ڕێگاو بان و بواری نه‌وت و پاڵاوتگه‌ی نه‌وت. به‌سته‌ر وکرێکاری بواری له‌حیمی ده‌ره‌وه‌ وناوه‌وه‌ی بۆری نه‌وت و ماده‌ کانزا وئاسنینه‌کان. ئێمه‌ ئاماده‌ی وه‌رگرتنی سیڤی هه‌موو ئه‌وکرێکارو پسپۆڕو ئه‌ندازیارانه‌ین که‌ئاماده‌ن له‌هه‌رێمی کوردستان به‌پێی گرێبه‌ستێکی دیاریکراو له‌ڕێی کۆمپانیاکه‌ی ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ ناڕاسته‌وخۆ بۆ حکومه‌ت و کۆمپانیا کوردستانی یه‌کان کاربکه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ کرێکاره‌ بیانی یه‌کانیش که‌ئاماده‌ن بۆ هه‌رێمی کوردستان و وڵاته‌ عه‌ره‌بی و بیانی یه‌کانی تر کاربکه‌ن ئه‌وا ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌وگرێبه‌سته‌ پێوویستانه‌تان بۆ دابین بکه‌ین و کارئاسانی تان بۆ بکه‌ین له‌کاتی وه‌رگرتنی ڤیزاو مۆڵه‌تی کار. هه‌روه‌ها پێش هاتنتان بۆ هه‌ر وڵاتێکی دیاریکراو ئێمه‌ ده‌توانین بۆ حه‌وانه‌وه‌ی کاتی خۆتان ئووتێل تان بۆ بگرین هه‌روه‌ها له‌کاتی واژۆکردنی گرێبه‌سته‌کاندا وه‌رگێڕی به‌هره‌مه‌ند و شاره‌زای زۆربه‌ی زمانه‌ بێگانه‌کانتان بۆ دابین بکه‌ین.

Last Updated on Sunday, 02 September 2012 16:46
 


top